سەردێڕ:

مامۆستایەکى ئایینى داواى گۆڕینى کاتى نوێژى بەیانی دەکات

مزگەوتى حسێن لە میسر
فۆتۆ: پۆرتاڵى ئەلئەهرام
2018-11-18

112183 جار خوێندراوەتەوە

دادگای دادوەری میسر داوایەکی بۆ گۆڕینی کاتی نوێژی بەیانی بۆ ٨ی مانگی داھاتوو دواخست کە لە لایەن وتاربێژ و پێش نوێژی مزگەوتێکی ئەو وڵاتەوە بەرز کرابویەوە.

دەستەی کۆمیسیارانی دەوڵەت لە دادگای دادی کارگێری میسر، بەسەرۆکایەتی محەمەد ڕەبیعی ڕاپۆرتێکی بۆ شێخی ئەزھەر بەرز کردوەتەوە، بەو پێیەی  سەرۆکی دەستەی گەورە زانایانی ئەو وڵاتەیە، بۆ ئەوەی لای خۆیەوە لیژنەیەک لە کەسانی پسپۆڕ و شارەزا پێکبھێنێت لە بوارەکانی شەریعەتی ئیسلامی و زمانی عەرەبی و گەردون ناسی و کەشناسی و ھەر بوارێکی تر کە پەیوەندی بە داواکەوە ھەبێت.

ئەو لیژنەیەش ئەرکەکەی یەکلاییکردنەوەی ئەو ململانێ و مشتمومڕە دەبێت کە سەبارەت بە کاتی دروستی نوێژی بەیانی لە ئارادایە لەو وڵاتە، بەجۆرێک ئەو لیژنەیە دەبێت  میکانیزمی کاتی دەستپێکردن"دخول"ی نوێژی بەیانی "ئیتر بە پیشخستن یان دواخستنی کاتەکەی بێت"و ئەو لایەنەی پێی ھەڵدەسێت روون بکاتەوە، لەگەڵ ڕەچاوکردنی ئەو ھۆکار و گۆڕانکاریانەی کە کاریگەرییان لەم روەوە دەبێت وەک گەردون وجوگرافیا، و ئاستی دووری خۆر لە وەرزەکانی ساڵدا، ئەمە جگە لە ھۆکارەکانی تر.

ئەو داوایە لە لایەن حسێن ئەحمەد مستەفا کە  وتاربێژ و پێش نوێژی یەکێک لە مزگەوتەکانی میسرەوە بەرزکراوەتەوە و داوا دەکات پێداچوونەوە بەکاتی دروستی نویژی بەیانیدا بکرێت، دادگای ئەو وڵاتەش داواکەی بۆ ٨ی مانگی داھاتوو دواخست.


س.س