سەردێڕ:

بەهۆی بەرزبوونەوەى نرخی سوتەمەنى لە فەرەنسا خۆپیشاندان ئەنجامدرا

٥٢ کەس دەستگیرکراون
فۆتۆ: ئەرشیف
2018-11-18

663 جار خوێندراوەتەوە

دژى وەرگرتنى باج لەسەر سوتەمەنى و بەرزبونەوەى نرخەکان خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەکانى فەرەنسا بەرێوەچوو و بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش داواى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆکى فەرەنسا دەکەن.

لە خۆپیشاندانەکاندا زیاتر لە  دووسەد و ٨٠ هەزار کەس بەشداریان کردووە و ئاستەنگیان لەسەر  ڕێگا گشتییەکانیان دروستکردووە.

پۆلیسى فەرەنساش ڕایگەیاند، بەهۆى ڕوداوێکى هاتوچۆوە لە نێو خۆپیشاندانەکاندا کەسێک گیانى لەدەستداوە و ٢٢٧ کەسیش برینداربوون و ٥٢ کەسیش لە خۆپیشاندەران دەستگیرکراون.

هاوکات وەزیرى ناوخۆى فەرەنسا ڕایگەیاند، خۆپشاندان ئاساییە، بەڵام ناکرێت شەقامەکان و وڵات پەکى بکەوێت.