سەردێڕ:

ھێرشی رژێمی سوریا بۆ سەر ئیدلب بەردەوامە

فۆتۆ: 
2018-11-18

813 جار خوێندراوەتەوە

رژێمی سوریا و گرووپەکانی لایەنگری ، سەرەڕای رێککەتنی پاراستنی ئاگربەستی سوچی، بەردەوامن لە ھێرشکردنە سەر ئەو ناوچە مەدەنیانەى دەکەونە چوارچێوەی "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی لە ئیدلب".

 ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردووە، لە دوێنێوە  سوپای سوریا بە تۆپ و مووشەک ھێرش دەکاتە سەر شارەدێیەکانی جەرجەناز و تەمانییە و گوندەکانی سوقەیەق، ئوم جەلال، تەلمەنیس، ھیش، بابۆلین و قەترای ناوچەکە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ژمارەی قوربانیان بڵاو نەکرایەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای واژووکردنی رێککەوتنامەی سوچی لە ١٧ی ئەیلوولی رابردوو، لە ئەنجامی ھێرشی رژێمی سوریا ٢٥ هاوڵاتی مەدەنی گیانیلەدەستداوە و دەیان هاوڵاتیش برینداربوون.