سەردێڕ:

وێنەیەکى سێڵفى گەنجێکى لە ٩٩ ساڵ زیندانى ڕزگارکرد

وێنەیەکى سێڵفى گەنجێکى لە ٩٩ ساڵ زیندانى ڕزگارکرد
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-18

113313 جار خوێندراوەتەوە

سەلماندنی بێتاوانی کەسەکان رەنگە تەنها کاری پارێزەرەکان نەبێت، بەڵکو هەندێکجار تەکنەلۆجیاش هاوکار دەبێت بەتایبەت لە سەردەمی ئێستادا کە بوارێکی زۆری ژیانی مرۆڤەکانى داگیرکردووە.

وێنەی سێڵفی یەکێکە لەو جۆرە وێنانەی کە لە ئێستادا زۆر بەکاردەهێنرێت لە ناو هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا ئەوەتا لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا سێڵفیەک کەسێک لە زیندانیکردن دەپارێزیت.

ئەو کەسە کریستۆڤەر پریسۆپیایە، کە ئەگەر هەبوو ماوەى ٩٩ ساڵ لە زینداندا بمێنێتەوە، بەهۆی ئەوەی تۆمەتبار کرابوو بە ئەنجامدانى توندوتیژی بەرامبەر کچە هاوڕێیەکى، بەڵام وێنەیەک ژیانی ئەوی پاراست و رزگاری کرد لە زیندان.

پریسۆپیای ٢١ ساڵ کە دانیشتوی ناوچەی ویڵیەمزنە دەڵێت، سەرى سوڕما کاتێک پۆلیس لە مانگی ١٠ ی ساڵی رابردوودا دەستگیری کرد، بەهۆی ئەوەی کچە هاوڕێیەکی تۆمەتباریکردبوو بەوەى بەوەی دزی لێکردووە و سنگیشی بریندار کردووە.

دایک و باوکی پریسۆپیا بڕی ١٥٠ هەزار دۆلاریان لە پێناو سەلماندنی بێتاوانی کوڕەکەیان خەرج کرد، بەڵام دادگا بێ تاوانى نەسەلماند، تا ئەو کاتەى دایکى پریسۆپیا ئەوەی بیر هاتەوە کە ئەو ئێوارەیەی ئەو هێرشەی تێدا ئەنجام دراوە لەگەڵ کورەکەیدا بووە لە هۆتێلی رێنیسەنس ئۆستن و لە کاتژمێر ٧ و دوو خولەکدا وێنەیەکى سێڵفیان گرتووە، لە کاتێکدا ئەو هێرشە کاتژمێر ٧ و ٢٠ خولەک ئەنجام دراوە و ئەو شوێنەش کە تاوانەکەی تێدا ئەنجام دراوە ١١٢ کیلۆمەتر دوورە لە هۆتێلەکەی ئەوانەوە.

ماوەى نێوان گرتنی وێنەکە و ئەنجامدانی تاوانەکە تەنها ١٨ خولەک بووە و بە وتەی بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە شوێنی گرتنی وێنەکە زۆر لەوە دور ترە کە لەو ماوەیەدا پریسۆپیا بیتوانیایە بگاتە شوێنی تاوانەکە و ئەنجامی دابێت، بۆیە لە کۆتایدا بڕیارى بێ تاوانى پریسۆپیا درا و لەو سزایە دەربازى بوو کە چاوەڕوانى دەکرد.

هــ.حــ