سەردێڕ:

کۆمەڵ: هیچ کۆبوونەوەیەکمان سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ پارتی نەکردووە

فۆتۆ: 
2018-11-17

977 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، نە بە ئاشکرا و نە بە نهێنى هیچ کۆبوونەوەیەکى لەگەڵ پارتی ئەنجام نەداوە بە مەبەستى گفتوگۆکردنی لەبارەى پێکهێنانی حکومەتى هەرێم.

لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە بۆ ئێن ئاڕ تی نێردراوە،  نوسینگەى ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاندووە، ئەوەى دەوترێت کە گوایە عەبدولستار مەجید، سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانى، جێگری سەرۆکى پارتی کۆبوونەتەوە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتى بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە حکومەت ڕاست نییە و بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ پارتی کۆنەبوونەتەوە.

لەئێستادا پارتی دەستیکردووە بە سەردانەکانى بۆلای یەکێتى و گۆڕان  و ئەو لایەنانەى خواستی بەشداریکردنیان هەیە لە حکومەت بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەسەر چۆنیەتى بەشداریکردن لە کابینە نوێیەکە.