سەردێڕ:

بە مەبەستى بەشداری لە حکومەت کۆمەڵ لەگەڵ پارتی کۆبووەتەوە

مەسعود بارزانی دژى بەشداریکردنی کۆمەڵە لە حکومەتدا
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-17

3426 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانى ئێن ئار تی، بۆ گفتوگۆ لەسەر بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پێکهێنانى کابینەى حکومەتی هەرێم، عەبدولستار مەجید سەردانی نێچیرڤان بارزانی کردووە و کۆبوونەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، نێچیرڤان بارزانی ڕەزامەندى نیشانداوە لەسەر بەشداریکردنی کۆمەڵى ئیسلامى.

بە پێچەوانەوە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دژى بەشداریکردنى کۆمەڵى ئیسلامییە و داوای کردووە کە بەشداری بە کۆمەڵ نەکرێت.

لەئێستادا جگە لە نەوەى نوێ و یەکگرتووى ئیسلامى کە ڕایانگەیاندووە بەشدارى لە کابینەى نوێی حکومەتى هەرێمدا ناکەن و دەبن بە ئۆپۆزسیۆن، لایەنەکانى دیکە چاوەڕێی گفتوگۆکانى پێکهێنانی حکومەتن.

‌بەپەلە