سەردێڕ:

ئەمریکا باڵیۆزی خۆی لە عێراق دەگۆڕێت

ترەمپ لە ناوکۆنگرێسی وڵاتەکەی
فۆتۆ: ئەرشیف
2018-11-16

2280 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد پشتیوانی لە کاندیدەکەی ماسیۆ تۆلەر بکەن بۆئەوەی ببێتە باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق.

ترەمپ داوایەکی فەرمیی ئاراستەی ئەنجومەنی پیران کردووە بۆ ڕەزامەندی وەرگرتن لەسەر دانانی تۆلەر لە جێگەی دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئێستای ئەمریکا لە بەغدا، کە لە ساڵی ٢٠١٦وە لە پۆستەکەیدایە.

ماسیۆ تۆلەر زمانی عەرەبی دەزانێت و لە ساڵی ٢٠١٤ باڵیۆزی وڵاتەکەی بووە لە یەمەن، پێشتریش باڵیۆزی ئەمریکا بووە لە کوەیت، پێشتریش چەندین پۆستی باڵای پێدراوە لە هەریەکە لە باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە بەغدا و یەمەن.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەیتد پرێس بڵاویکردەوە، کاندیدکردنی تۆلەر بۆ زیادکردنی فشارەکانی ئەمریکایە لەسەر ئێران، بەتایبەت دوای ئەوەی ماوەیەکە کۆنگرێسی ئەمریکا داوای سنوردارکردنی دەسەڵاتەکانی ئێران دەکات لە عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو تید بۆ سیناتۆری کۆمارییەکان لە ویلایەتی تەکساس لە وتەیەکدا لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، ڕەخنەی توندی لە دیپلۆماتەکانی ئەمریکا گرت کە لە عێراق کاردەکەن و تۆمەتباریکردن بە نەرمی نواندن لەگەڵ ئەو هێزانەی ناوخۆیی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن.

ع.م