سەردێڕ:

لە رووداوێکى هاتوچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستداو ٢٠کەسی دیکە بریندار بوون

لە دهۆک
کاتژمێر شەش و نیوى ئەم ئێوارە روویداوە
فۆتۆ: بڕیار نێروەیى
2018-11-15

25550 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، دهۆک، بڕیار نێروەیى

لەسەر شەقامى سەرەکى دهۆک لە ئەنجامى ڕووداوێکى هاتوچۆ سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠کەسی تریش برینداربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕایگەیاند، بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆ لەنێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکى تایبەتدا لە دهۆک سێ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢٠کەسى تریش کە لەناو پاسەکەدا بوون برینداربوون.

ئاماژەى بەوەش کرد، ڕووداوەکە کاتژمێر شەش و نیوى ئەم ئێوارەیە ڕوویداوە.

نەخۆشخانەى فریاکەوتنى دهۆک بە پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاندووە، هەندێک لە بریندارەکان برینەکەیان سەختە.

س.س