سەردێڕ:

​ڤیدیۆی کەوتنەخوارەوەی منداڵێک لە بەرزیی ١٢ مەترەوە

فۆتۆ: 
2018-11-15

19904 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێکی هندستان دوای کەوتنە خوارەوەی لە بینایەک کە بەرزییەکەی ١٢ مەتر بوو بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە مردن ڕزگاری بوو.

هەروەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە، منداڵێک لە خوارەوەی بیناکە سەیری سەرەوە دەکات و تەیارەیەکی منداڵانەی لە وەرەقە دروستکراو هەڵدەگرێتەوە لەناکاو منداڵێکی تر لە بیناکە دەکەوێتە خواروە بەسەر منداڵەکەی تردا.

سکای نیوز نوسیویەتی، ڕۆژی چوارشەممە لە بینایەک کە بەرزییەکەی ١٢ مەتر بووە دەکەوێتە خوارەوە بەسەر پشتی هاورێکەیدا کە لە خوارەوەی بیناکە بووە و بەمەش لە مردن ڕزگاری دەبێت.

ئەو ڕووداوە لە شاری بوزاد لە ویلایەتی ماهاڕاچرا لە خۆرئاوای هند ڕوویداوە و لە کامێرای چاودێری خانویەکی تەنیشت بیناکەو گرتە ڤیدیۆکە تۆمار کراوە.

کاتێک سوابنیل جاگر و هاوڕێکەی فڕۆکە وەرەقییەکەیان هەڵدەدەن بە ئاسماندا بەبۆنەی ئاهەنگی "دیوالی" کە جەژنی ڕوناکی هندییەکانە بەبۆنەی هاتنی سەرەتای ساڵی نوێی هندییەکانەوە ئەنجامی دەدەن.

دواتر فڕۆکەکە بە وایەرێکی ئەو بینایەوە گیردەخوات ، سابنیل دەچێتە بەرزی بیناکە تا فڕۆکەکە ڕزگار بکات، لەو کاتەدا فڕۆکەکە و خۆی دەکەونە خوارەوە، بەڵام بەهۆی هاورێکەی کە لەو کاتەدا فڕۆکەکە هەڵدەگرێتەوە دەکەوێت بەسەر پشتیدا و لە مردن ڕزگاری دەبێت و هیچ یەکێیان زیانی گیانی پێناگات.

دایکی سوابنیل دەڵێت "کاتێک ئەو گرتە ڤیدیۆیەم بینی واپێشبینیم کرد کە کوڕەکەم دووبارە لەدایک بووەتەوە".