سەردێڕ:

دوو کەس لەکاتی دزیکردندا دەستگیرکران

فۆتۆ: 
2018-11-15

3662 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، چەمچەماڵ ، ڕزگار جەبار 

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، دوو کەس لەکاتی دزیکردن لە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر لەسەر ڕێگای سلێمانی ـ کەرکوک دەستگیرکراون.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، "ھێزەکانمان توانیویانە دوو کەس لەکاتی دزیکردن دەستگیربکەن کە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئۆپڵ تەکسی ھێرشیان کردبووە سەر ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر."

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوو تۆمەتبارەکە بڕی پێنج سەد ھەزار دیناریان دزیوە و لە دوای دەستگیرکردنیان پارەکە گەڕێنراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، ھەردوو کەسەکە ئێستا بە مادەی ٤٤٣ لە یاسای سزادانی عێراقی بە بڕیاری دادوەر بەندن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لە نزیکترین کاتدا سزای یاسایی خۆیان وەردەگرن.