لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی منداڵان دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەمیکردووە.
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-15
19458 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی راپۆرتێک دانیشتووانی ئەڵمانیا تادێت پیرتر دەبن و لەماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا ژمارەی منداڵان دوو ملیۆن و ٣٠٠ هەزار کەمیکردووە.
راپۆرتەكە كه ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ی سیاسیی فیدراڵی و نووسینگه‌ی ئاماری فیدراڵی ئەڵمانیا به‌یه‌كه‌وه ئاماده‌یان كردووه، جارێكی دیكه دهریخستووە كه دانیشتوانی ئه‌ڵمانیا تا دێت پیر ده‌بن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه له ساڵی ١٩٩٧دا له ئه‌ڵمانیا، ١٥ ملیۆن و ٧٠٠ هه‌زار منداڵ هه‌بوون، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه له ٢٠١٧دا دابه‌زیوه بۆ ١٣ ملیۆن و ٤٠٠ هه‌زار.
به‌پێی راپۆرته‌كه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌خوار ١٨ ساڵییه‌وه‌یه به‌راورد به‌ڕێژه‌ی دانیشتوانی گشتیی لە ١٩%وە بۆ ١٦% دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه رێژه‌ی له‌دایكبوون له‌و وڵاته‌دا به شێوه‌یه‌كی سه‌قامگیر به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام له ٢٠١٧ه‌وه ئه‌و رێژانه دووباره دابه‌زیون.
ژمارەی دانیشتووانی ئەڵمانیا لە ئێستادا ٨٢.٢٩ ملیۆن کەسە و دووەم وڵاتە لە ئەوروپا کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی هەیە.