سەردێڕ:

​دوکانێکى مەی فرۆشتن لە دوزخورماتوو تەقێندرایەوە

فۆتۆ: 
2018-11-14

3346 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، دوزخورماتوو ، ئاسۆ ئەحمەد 

دوای ئەوەی کە دەنگى چەند تەقینەوەیەک لە دوزخورماتوو بیسترا ، بەرێوەبەری پۆلیسی ئەو شارە ڕایگەیاند، دوکانێکى مەی فرۆشتن لەلایەن چەند کەسێکەوە تەقێندراوەتەوە.

حسێن عەلی، بەرێوەبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند، دوکانێکى مەی فرۆشتن تەقێندراوەتەوە و هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

بە پێی زانیارییەکانیش  لە ڕووداوەکەدا زیانى گیانى نەبووە و تەنها زیانى مادی بەر دوکانەکە گەیشتووە.