سەردێڕ:

لە ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شەکرەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجامدران

فۆتۆ: 
2018-11-14

1083 جار خوێندراوەتەوە

لە ڕۆژی جیھانی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشی شەکرەدا، چەندین چالاکی جۆراو جۆر لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدران لە بەشی زۆری چالاکییەکاندا ھۆشیاری تەندروستی بڵاوکرانەوە، بەپێی ئامارەکانیش ساڵانە ڕێژەی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە زیادبوندایە.

سەنتەری شەکرە و کوێرە گڵانەدەکانی سلێمانی لە چالاکیەکدا زانیاری لەسەر خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە و پشکنینی ڕێژەی شەکر و ناساندنی خۆراکە تەندروستەکانی بۆ ھاوڵاتیان خستەڕوو.

نەخۆشی شەکرە، نەخۆشیەکی درێژخایەنە و دوو جۆری سەرەکی ھەیە، جۆری یەکەم، لە تەمەنی منداڵی و لاویدا دەردەکەوێت، جۆری دووەمیش بەھۆی قەڵەوی و وەرزش نەکردن و ھۆکاریی بۆماوەییەوە لەسەرو تەمەنی ٤٥ ساڵیەوە سەرھەڵدەدات، بەوتەی پزیشکێکی پسپۆڕیش لە ھەرێمی کوردستان جۆری دووەمی شەکرە بەربڵاوە.

نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە بەربڵاوترین نەخۆشەکانی جیھان و رێژەی توشبوانی  ئەو نەخۆشییە لە جیھاندا گەیشتوەتەوە ٤٢٥ ملیۆن کەس، بەپێی ئامارەکان لە ھەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٨٥ ھەزار و ٤٠٠   توشبوو بە نەخۆشی شکرە تۆمار کراون و  ساڵانە ٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار  کەس بۆ ھۆی نەخۆشیەکەوە گیان لەدەست دەدەن.