سەردێڕ:

​سیستانی ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر دیاردەی گەندەڵی ئیداری لە فەرمانگەکاندا

عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-13

2356 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئیداری لە ناو فەرمانبەرانی دەوڵەت، بەشێوەیەک کە لەوەبەر نموونەی نەبووە.

نوسینگەی سیستانی لەم مانگەدا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە دەکات بەوەی بە گوێرەی شەرع حەرامە فەرمانبەران خۆیان دوابخەن لە ئەرکەکانی فەرمانبەری بە گوێرەی ئەو گرێبەستەی کە هەیانە، هەروەها حەرامە پێشێلکاری یاسا و فەرمانە رەسمییەکان بکەن، بەڵکو پێویستە وەک ئەرکی سەرشانیان جێبەجێی بکەن و لەبەرچاوی بگرن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە "ئەو موچەیەی فەرمانبەر وەریدەگرێت، لە مەرجەع یاخود لە هەر شوێنێکی تر ، ئەگەر پێچەوانەی یاسا بێت حەرامە پێی، بە هەمان شێوە بە فیڕۆدانی دارایی گشتی و دەستبەسەراگرتنی یاخود مامەڵەی نایاسایی حەرامە و ئەمانەتە لە گەردنی ئەو کەسانە".

ئەو ڕوونکردنەوەی مەرجەعی باڵا لە دوای پرسیارێک هات کە ئاراستەی کرابوو، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دیاردەی گەندەڵی ئیداری، کە چەندین شێوازی جیاوازی بەخۆیەوە گرتووە لەلایەن فەرمانبەرانی دامودەزگا جیاجیاکانەوە، ڕونکردنەوەکە بۆ ئەوانەش بووە کە پرسیارکراوە لەبارەیانەوە، کە هەندێک فەرمانبەر پێشێلی یاسا دەکەن لە بەرژەوەندی مەرجەعییەت ئەگەر ڕیشوەیان پێ بدرێت، یاخود هەندێک جار فەرمانبەر بڕێک پارەی زیاتری پێ دەدرێت لە بری ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدات.

ع.م