سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. سه‌گێك زیاتر له‌ ٨٠ رۆژ له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ی خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌مرێت چاوه‌ڕێ ده‌كات

هەموو هەوڵێک بۆ خواردن پێدانی رەتدەکاتەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-13

25447 جار خوێندراوەتەوە

ئه‌م سه‌گه‌ زیاتر له‌ ٨٠ رۆژه‌ له‌سه‌ر ئه‌م شه‌قامه‌ چاوه‌ڕێیه‌ بۆ بیننەوەی خاوەنەکە، شه‌قامه‌كه‌ دەکەوێتە‌ ناوچه‌یه‌كی وڵاتی چین‌ له‌ باكوری وڵاته‌كه‌.

خاوه‌نی سه‌گه‌كه‌ ڕۆژی ٢١ی ئاب له‌سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات و له‌و رۆژه‌وه‌ سه‌گه‌كه‌ شه‌قامه‌كه‌ جێناهێڵێت.

شۆفێری چه‌ند ته‌كسیه‌ك ده‌ڵێن "ویستوومانه‌ خواردن بده‌ین به‌ سه‌گه‌كه‌ به‌ڵام ره‌تی كردووەته‌وه‌".

ڤیدیۆی ئه‌م سه‌گه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سینا وه‌یبۆی چینی زیاتر له‌ ١.٤ ملیۆن بینەری هه‌بووه‌

ئه‌م ڤیدیۆیه‌ نیشانه‌ی هاوڕێیه‌تی قوڵی نێوان سه‌گ و مرۆڤ دەردەخات.

ع.م