سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق لە بارودۆخی ئەمنی پارێزگای نەینەوا دەکۆڵێتەوە

پەرلەمانى عێراق لیژنەیەکى بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوە ئەمنیەکانى پارێزگاى نەینەوا پێکهێنا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-12

1001 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانی عێراق  دانیشتنی ژمارە ١٣ دەستپێکرد و بڕیارە چەند پرسێک تاوتوێ بکات و لیژنەیەکیشی بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا پێکھێنا.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پەرلەمانی عێراق  بڕیاریدا لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە  ڕووداوە ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا پێکبھێنێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دوێنێ یەکشەممە (١١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کارنامەی دانیشتنەکە پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩ و بابەتی خاڵەگومرکییە نوێیەکانی نێوان پارێزگاکان لە خۆ دەگرێت.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە گفتوگۆ و دانیشتنەکەی پەرلەماندا ئەو لیژنەیەی حکومەتیش ئامادە دەبێت کە بۆ پێکھێنانی پێداچوونەوە بە پرۆژە یاسای بودجە ئەنجومەنی وەزیران پێکیھێناوە.

س.س