سەردێڕ:

داوا دەکرێت ئەمریکا لە سزاکانی سەر ئێراندا رەچاوی تایبەتمەندی عێراق بکات

ئەمریکا ٤٥ رۆژ عێراقى لە سزاکانى سەر ئێران بەخشیوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-12

954 جار خوێندراوەتەوە

بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمریکای ھاندا رەچاوی بارودۆخی سیاسی و ئابوری وڵاتەکەی بکات لە سزاکانی سەر ئێراندا.

ئەمریکا ڕایگەیاندوە، عێراق دەتوانێت بۆ ماوەی ٤٥ رۆژ غازی سروشتی و وزە لە ئێرانەوە ھاوردە بکات بەو مەرجەی بە دۆلار ئەو مامەڵەیە نەکات.
بەرھەم ساڵح رایگەیاند، ئەوان لە گرژییەکانی ناوچەکە نیگەرانن و وتی"بەدڵنیاییەوە، نامەنەوێت ھیچ زیانێک بە گەلی ئێران بگات"

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەوان لە گفتوگۆیەکی ڕاستەقینەدان لەگەڵ ئەمریکا و پێویستە دەوڵەتی پەیوەندیدار بەوسزایانەوە رەچاوی تایبەتمەندی عێراق بکات.
بەرھەم ساڵح ئەوەی خستەروو، وڵاتەکەی دەیەوێت پەیوەندییەکی ھاوسەنگی لەگەڵ دراوسێکانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا ھەبێت،" ئێران دەوڵەتێکی دراوسێیە و بەرژەوەندی ئێمە لەوەدایە پەیوەندییەکی باش و نەگۆڕمان لەگەڵیدا ھەبێت".

رۆژی (٥تشرینی دووەمی ٢٠١٨) سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر کەرتە ھەستیارەکانی ئابوری ئێران وبە تایبەت کەرتی ووزە، چوونە بواری جێبەجێکردنەوە.

س.س