سەردێڕ:

هەر پەرلەمانتارێک لە بەغدا بڕی ٣ ملیۆن دینار کرێی خانووی بۆ خەرجدەکرێت

پێویستە هەر پەر لەمانتارێک داوایەک پێشکەش بکات
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-11

2121 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بڕی ٣ ملیۆن دیناری بۆ هەر پەرلەمانتارێک تەرخانبکرێت وەک کرێی خانوو بۆ هەر مانگێک.

ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی دوو بەڵگەنامەی دەستکەوتووە، یەکێکیان دەریدەخات محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڕی سێ ملیۆن دیناری تەرخانکردووە بۆ کرێی نیشتەجێبوونی پەرلەمانتاران.

لە بەڵگەنامەکەدا هاتووە "تەرخانکردنی بڕی ٣ ملیۆن دینار بۆ هەر پەرلەمانتارێک وەک کرێی ئەو خانووەی کە بەکرێی دەگرێت بۆ نیشتەجێبوون.

بە گوێرەی بەڵگەنامەی دووەم حەلبوسی فەرمانیکردووە بە هەڵوەشاندنەوەی ڕەواجدان بە داواکارییەکانی کرێی خانوو بۆ ئەندامانی پەرلەمان، بۆ ئەو پەرلەمانتارانەی کە لە شاری بەغدا نیشتەجێ دەبن.

لە بەڵگەنامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پێویستە لەسەر هەر پەرلەمانتارێک داوایەک پێشکەش بکات لەگەڵ نوێترین بەڵگەنامەی تۆمارکردنی ئەو خانووەی کە تیایدا نیشتەجێ دەبێت.

ع.م