سەردێڕ:

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا

خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵە
کۆڵبەرێکی دیکە لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-11

2158 جار خوێندراوەتەوە

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژرا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە (١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لە سنوری ئاسنوێی سەر بە شاری مەریوان هێزە ئەمنییەکانی ئێران پۆلێک کۆڵبەریان داوەتەبەر دەستڕێژی گوللە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنە کۆڵبەرێکی گەنج بەناوی غالب کویک خەڵکی گوندی دزەوەن کوژراوە و دواتر تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی بوعەلی شاری مەریوان گوازراوەتەوە.

هەنگاو ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو هاووڵاتییە خێزاندار بووە و باوکی دوو منداڵە.

ساڵانە بە دەیان کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە رێگا سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان هەرێم و رۆژهەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و گیان لەدەستدەدەن.

پێشتریش رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردبووەوە، لە مانگى تشرینی یەکەمی رابردوودا حەوت کۆڵبەر لە سنورەکانی ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیانیان لەدەستداوە و ١٨ى دیکەش برینداربوون کە زۆرینەیان بەتەقەى ڕاستەوخۆى هێزە ئەمنییەکانى ئێران کراونەتە ئامانج.

ش.ق