سەردێڕ:

ژمارەی ئەوانەی بە ھۆی ئاگرەکەی کالیفۆڕنیاوە گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٢٣ کەس

تادێت زیانەگیانی و مادییەکانى ئاگرکەوتنەوەکەى کالیفۆرنیا زیاتر دەبێت
فۆتۆ: سکاى نیوز عەرەبیە
2018-11-11

1572 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئاگرکەوتنەوەکەی کالیفۆڕنیاوە گیانیان لەدەستدا بۆ ٢٣ کەس بەرزبوەوە و ھەزاران ھێکتار زەویش سوتاوە.

 سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی ئاگری دارستانەکانی کالیفۆرنیاوە گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووە و تا ئێستاش زیاتر لە ٣٦ ھەزار ھێکتار زەوی سوتاوە .

وتەبێژی کارگێری و پاراستنی دارستانەکان لە ولایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ناوچەکە ١٤ تەرمی دیکەیان دۆزیوەتەوە لە باکوری کالیفۆرنیا و بەوەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٣ کەس بەرزبووەتەوە.

بەرپرسانی ناوچەکە داوایان لە ھەزاران کەس لە دانیشتوانی باکوری ویلایەتەکە کردووە لەبەر بڵاوبونەوەی ئاگرەکە ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

بەرپرسانی ناوچەکە باسلەوەشدەکەن، قەبارەی زیانەکانی ئاگرەکە بەجۆرێکە کە پێشتر وێنەی نەبووە.

لە نۆی ئەم مانگەوە ئاگرێکی بەھێز لە دارستانەکان و بەشێک لە ناوچەکانی کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە و تائێستا زیاتر لە ٦٧٠٠ خانوو و کۆمپانیا وێران بوون.