سەردێڕ:

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی لە هەرێمى کوردستان

لەهەندێک ناوچەى هەرێمى کوردستان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-11

17522 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی ھەرێم، ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٤ پلە و نزمترینیش ١٢ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٢١ پلە بە ١٠ پلە دەبێت، دھۆک ٢٢ بە ١٠ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٥ پلە بە ١٤ پلە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢٥ پلە و نزمترینیش ١٢ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ٢٢ پلە بە ١٠ پلە دەبێت، دھۆک ١٨ بە ١٣ پلە دەبێت، کەرکوک ٢٦ پلە بە ١٤ پلە دەبێت.

س.س