سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: عێراق و سعودیە رێککەوتوون لە سەر جێگیرکردنى بازاڕى نەوت

ئاڵاى عێراق و سعودیە
فۆتۆ: ئەرشیف
2018-11-11

473 جار خوێندراوەتەوە

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵى رۆیتەرز رایگەیاندووە، عێراق و سعودیە ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پێکەوە کاربکەن بۆ جێگیرکردنی بازاڕی نەوت .

 ناوبراو ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو ڕێککەوتنە لە میانی کۆبوونەوەیەکی نێوان بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق و سعودیەدا بووە لە بەغدا .

ئەمەش لە کاتێکدایە دوای ئەوەى ئەمریکا سزاکانى بەسەر ئێراندا سەپاند داوای لە عێراق کرد لە ماوەى ٤٥ ڕۆژدا  مامەڵەکانی لە بواری وزەدا لەگەڵ ئێران ڕاگرێت و لە بەرامبەردا سعودییە ئامادەى خۆی نیشاندا  لە هەردوو کەرتی ووزە و کارەبا هاوکاری  عێراق بکات وەک  جێگرەوەیەک بۆ ئێران.

لە ئێستادا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینى بەرچاوی بە خۆیەوە بینیوە و لە ماوەى شەش مانگى ڕابردوو بەم ئاستەى ئێستا دانەبەزیوە و نرخی یەک بەرمیل گەیشتووەتە ٦٩ دۆلار.

خ . ف