سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق دەنگی بەدەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دا

پەرلەمانی عێراق دەنگی بەدەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن دا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-10

2600 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەغدا، ئومێد محەمەد

پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوی ئەمڕۆیدا دەنگیدا بە دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن کە پێشتر هەڵیپەساردبوو.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی بابەتی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان و پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەچوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دانیشتنەکەدا و بە زۆرینەی دەنگ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن پەسەند کراوە.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە دانیشتنەکەدا فراکسیۆنەکانی نەوەی نوێ و هاوپەیمانی و گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ دژی بەردەوامی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق دەنگیانداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ٢٨ی مانگی ئابی رابردوو حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، بەهۆی ساختەکارییەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق، کارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی هەڵپەسارد تا کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەیەوە.

ش.ق