سەردێڕ:

دیمەنی فڕینی فڕۆکەیەکی روسی بە بەردەم فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا

فڕۆکەیەکی روسی لە جۆری سو – ٢٧
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-06

42966 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی روسی بەشێوەیەکی "زۆر نزیک" بە بەردەم فڕۆکەیەکی ئەمریکیدا لەسەر دەریای رەش دەفڕێت و دەبێتە رێگر لەبەردەمیدا.

ئیریک پاهۆن وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە، فرۆکە روسییەکەی لە جۆری سو – ٢٧ بووە، بەشێوەیەکی خێرا و راستەوخۆ بە بەردەم فڕۆکە ئەمریکییەکەدا تێپەڕیوە کە لە جۆری ئەی بی -٣یە.

باسی لەوەشکرد، رووداوەکە ٢٥ خولەکی خایاندووە و هیچ پەیوەندییەک لەنێوان دوو فڕۆکەکەدا نەبووە، هەر بۆیە دەستەی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە کەوتوونەتە مەترسییەوە.

 فڕۆکە ئەمریکییەکە لە کەنداوی سوداوە لە یۆنان هەڵفڕیوە و چالاکییە رۆتینییەکانی خۆی ئەنجامداوە.