سەردێڕ:

براوەی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی دهۆک

وێنەی براوەی خەڵاتەکان لە پەیجی فەرمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی دهۆک
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-10-28

967 جار خوێندراوەتەوە

پاش حەوت رۆژ لە نمایشکردنی فلم، خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی دھۆک کۆتاییھات و براوەی خەڵاتەکان ئاشکراکران و خەڵاتی پەلکە مێوی زێڕین بەخشرایە سەرکەوتووان.

ئێوارەی شەممە (٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لە ھۆڵی کۆنفرانسەکانی زانکۆی دھۆک مەراسیمی کۆتایی فێستیڤاڵەکە بەڕێوەچوو براوەی خەڵاتەکانی خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی دھۆک  ئاشکراکران.

خەڵاتی باشترین فلمی درێژی کوردی، بەخشرایە فلمی ZAGROS لەدەرھێنانی Sahim Omar Kalifa

خەڵاتی باشترین فلمی دۆکیۆمێنتاری کوردی بەخشرایە فلمی THE DEMINER

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچ، بەخشرایە Sükran Akti

خەڵاتی دادوەران بۆ باشترین دەرھێنەری کورد، بەخشرایە Mehmet Ali Konar دەرھێنەری فلمی COLORLESS DREAMS

خەڵاتی باشترین ئەکتەری کورد، بەخشرایە Feyyaz Duman لە فلمی ZAGROS

خەڵاتی باشترین کورتە فلمی کوردی، بەخشرایە فلمی TROUSERS لەدەرھێنانی Tahsin Ozmen

خەڵاتی باشترین کورتە فلمی نێودەوڵەتیی، بەخشرایە فلمی KEM HOLIJANDA لە دەرھێنانی Sarah Veltmeyer

خەڵاتی باشترین دۆکیۆمێنتاری نێودەوڵەتیی، بەخشرایە فلمی HOME GAMES لەدەرھێنانی Alisa Kovalenko

خەڵاتی باشترین سیناریۆ، بەخشرایە Kaveh Moeinfar لە فلمی LIFE WITHOUT LIFE

خەڵاتی فبرێسکی، بەخشرایە فلمی  THE BETWEEN لەدەرھێنانی Ali Kemal Çinar

خەڵاتی پارێزگای دھۆک، بەخشرایە "محەمەد موحسین و محەمەد جانۆ"

خەڵاتی یەڵمازگیونەی، بەخشرایە " ئەحمەد زیرەک"

6.DUHOK IFF APOLOGISE

٦.DUHOK IFF APOLOGISE

رۆژی (٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) خولی شەشەمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی دھۆک دەستیپێکرد،  ١٠٥فلم لە ٥٠ وڵاتەوە بەشداربوون و لە بەشەکانی پێشبڕکێ و لە چوارچێوەی بەرنامەکانی فێستیڤاڵەکەدا پێشبڕکێی بەدەستھێنانی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵیان دەکرد.

فێستیڤاڵەکە لەمساڵدا زیاتر سەرنجی لەسەر ژنان بوو بۆیە کاریان لەسەر ئەو بابەتانە کردبوو کە پەیوەندیداربوون بە ژنانەوە، ھەربۆیە "پێنج فیچەر و دوو فلمی دیکۆمێنتاری و پێنج کورتە فلمی تایبەت بەژنان لە فێستیڤاڵەکەدا نمایشکران.

لەچوارچێوەی بەرنامەکانی فێستیڤاڵدا، جگە لە نمایشکردنی فلم، سێ پانێڵی تایبەت بەسینەما بەڕێوەچوو. پانێڵی یەکەم لەسەر بەرپرسیاریەتی حکومەت لە بەرھەمھێنانی فلم و پانێڵی دووەم دەربارەی بەرھەمھێنانی فلم لەگەڵ پانێڵێکی تایبەت بە ژن و سینەما پێشکەشکران.

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: 1 person, text

Image may contain: 1 person, smiling, text

Image may contain: 2 people, people smiling, text

Image may contain: 2 people, text

Image may contain: 1 person, smiling, text

Image may contain: 1 person, meme and text

Image may contain: one or more people and text