سەردێڕ:

ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵ لە یەک پیاو ٤٤ منداڵی بووە

وێنەی بەشێک لە منداڵەکانی مەریم
فۆتۆ:  کینایە سیتزنی
2018-10-28

39008 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵ لە وڵاتی ئۆگەندا لەیەک پیاو ٤٤ منداڵی بووە و وەک خۆی دەڵێت" ناوی بەشێک لە منداڵەکانم نازانم".

بە پێ هەواڵێکی کەناڵی کینایە سیتزنی، ئەو ژنە ناوی مەریم ناباتانزی بابیریە و لە وڵاتای ئۆگەندا دەژی و لەو ٤٤ منداڵە ٣٩ منداڵی لە ئێستادا لە ژیاندا ماون و بەخێویانی کردووە.

مەریم بە کەناڵی کینایە سیتزنی ڕاگەیاندووە، لە تەمەنی ١٣ ساڵیەوە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و زۆرینەی منداڵەکانی لە تەمەنی دوای ١٨ ساڵی خۆیەوە هاتونەتە دونیاوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین جار زیاد لە یەک منداڵی بووە بە سکێک، بە جۆرێک جارێک شەش منداڵی بووە بە سکێک و یەک جاریش بە سکێک چوار منداڵی بووە و چەند جارێکیش سیانە و دووانە بووە.

ئەوەشی ووتوە، لە ئێستادا بەشێک لە منداڵەکانی نازانێت ناویان چیە و بەڵام ڕۆژانە خواردنی پێویستیان بۆ دابیندەکات و لەو ٣٩ منداڵی ماون لە ژیاندا ١٠ منداڵی کچن و ٢٩ تریان کوڕن، بچوکترین منداڵی تەمەنی دوو ساڵە و گەورەترینی تەمەنی ٢٢ ساڵە.

هــ.حــ