سەردێڕ:

مانگی خوێنی لە ئاسمانی بەریتانیا دەرکەوت

فۆتۆ: 
2018-10-27

10858 جار خوێندراوەتەوە

دانیشتوانی ناوچە جیاجیاکانی بەریتانیا دیاردەیەکی گەردوونی دەگمەنیان بینی کە لە وەرزی پایزدا ڕوودەدات و بە "مانگی خوێنی" یان "مانگی ڕاوچییەکان" ناودەبرێت، لەکاتی ڕوودانی ئەم دیاردەیەدا مانگ زۆر بە گەشی لە ئاسماندا دەردەکەوێت.

"مانگی ڕاوچییەکان" ساڵانە لە مانگی تشرینی یەکەم یان لە هەفتەی یەکەمی تشرینی دووەمدا دەردەکەوێت، ئەم دیاردە گەردوونیە بۆیە ناونراوە "مانگی ڕاوچییەکان" چونکە لە کۆندا ڕاوچییەکانی ئەمەریکای باکوور و ئەوروپا پشتیان بەم مانگە بەستووە و لەگەڵ دەرکەوتنیدا دەستیان کردووە بە ڕاوکردن و کۆکردنەوەی ئازوقە بۆ وەرزی زستان.

لەکاتی ڕوودانی ئەم دیاردەیەشدا مانگ لە بەریتانیا بە ڕەنگی پرتەقاڵی سوورباو دەرکەوتووە بەجۆرێك ڕەنگی لە خۆر چووە.

هەر لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین دیاردەی دیکەی گەردوونی ڕوویداوە کە لە ناوچە جیاجیاکانی جیهانەوە بینراون وەك دیاردەی مانگ گیرانی خوێنی شین و دەرکەوتنی مانگ لە ڕۆژدا و هتد.

دیادەری مانگی خوێنی دیاردەیەکە لە ساڵێکدا دووجار ڕوودەدات و ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت، لەکاتی ڕوودانی ئەم دیاردەیەدا مانگ بە تەواوەتی تاریك دەبێت و تیشکی خۆر لێیدەدات و ڕەنگەکەی خوێنی دەردەکەوێت، ئەم دیاردەیە لە سەدەی ڕابردوودا تەنها چەند جارێك ڕوویداوە.