سەردێڕ:

چەند دیمەنێکی لافاوەکەی دوێنێ لە گوندی سەرنەوس

لافاو زیانى بە ٦٠ ماڵى گوندى سەرنەوس گەیاند
فۆتۆ: عەبدۆحسێن
2018-10-27

10020 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕتى، رەواندز، عەبدۆ حسێن

 لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارین چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەوھۆیەوە لە چەند ناوچەیەک لافاو دروست بوو زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە ، گوندی سەر نەوسی سەر بە ناحیەی وەرتێ لە رەواندز یەکێک لەو ناوچانە بوو.

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی رایگەیاند، بەھۆی لافاوەوە لە گوندی سەر نەوس لە سنووری ناحیەی وەرتێ لە رەواندز  ٦٠ ماڵ چۆڵکراون و ئاو چۆتە ماڵەکانیان.

ئەو وێنانەی خوارەوە چەند دیمەنێکی لافاوەکەی گوندی سەر نەوسن  و بەتایبەت بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی نێردراون.

س.س