سەردێڕ:

تەرزە بارین لە لوبنان زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە

تەرزە بارین لە لوبنان زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە
فۆتۆ: دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی
2018-10-25

19910 جار خوێندراوەتەوە

بارینی تەرزە لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە جۆرێک قەبارەکەی گەورە بووە کە زیانی گیانی و ماددیی لێکەوتووەتەوە.

میدیاکانی لوبنان باسیان لەوە کردووە، ئەو شەپۆلی باران و تەرزەی ئەمڕۆ سەرچاوەکەی بەهۆی دەریای ڕەشەوە بووە، بە جۆرێک تەرزەی قەبارە گەورە باریوە کە بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و زیانی بە چەندین باڵەخانە و ئۆتۆمبێل گەیاندووە.

هەروەک لە زانیاریی میدیاکانی لوبناندا هاتووە، ئەو کەسەی کە گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٦٠ ساڵ بووە، کە بەر شۆرتی کارەبا کەوتووە لە گوندێکی نزیک باشوری لوبنان.

بارینی ئەو تەرزە قەبارە گەورەیە کە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکو "موشەک" باسی دەکەن، بە جۆرێک ئەوەندە گەورە و بەهێز بووە  و بووەتەهۆی شکانی جامی ئۆتۆمبێل و پەنجەرەی ماڵان و بیناکان.

بەپێی کەشناسی لوبنان خێراییەکەی ٨٠ کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا، بەهۆی تەرزەکەشەوە قەرەباڵغی لەسەر ڕێگاکانی هاتوچۆ دروستبووە و شکانی دار و درەختیشی لێ کەوتووەتەوە، هاوکات لافاویش لە چەندین ڕێگەی سەرەکی ئەو وڵاتەدا دروستبووە.