سەردێڕ:

​بۆ دووەم جار لە مێژوودا وێنەی "دێوی مریشکی بێسەر" گیرا

"دێوی مریشکی بێسەر"
فۆتۆ: 
2018-10-22

46384 جار خوێندراوەتەوە

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای وێنەگرتنی پێشکەوتوو لەلایەن زانایانی ئوستراڵیاوە؛ بۆ جاری دووەم توانیان وێنەی ئاژەڵێکی دەریایی بگرن لە ناو ئۆقیانوسێکی بەستووی باشووردا.

 ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، لە پێشتریشدا زانایان وێنەی ئەم ئاژەڵە دەریاییەیان گرتووە لە کەنداوی مەکسیك کە بە "دێوی مریشکی بێ سەر" ناودەبرێت و لە ئۆقیانوسە قوڵەکاندا دەژی و ناوە زانستییەکەی "ئینیبییاستس ئیکسیمیا"یە.

لەو بارەیەوە دیرك ویلسفۆرد سەرۆکی پرۆگرامی ئوستراڵی بۆ بەرەوپێشبردنی کیشوەری جەمسەری باشوور (ئانیارکاتیکا) وتی: هەندێك لەو وێنانەی کە دەستمان کەوتووە زۆر سەرنجڕاکێشن، کۆمەڵێك ئاژەڵی دەریاییان تێدایە کە پێشتر نەبینراون لە جیهاندائەم ئاژەڵە دەریاییە لە جۆری پێست دڕکییەکانە و بە سەدان جۆری جیاوازیان هەیە لە دەریاکان و ئۆقیانوسەکانی جیهاندا.

وێنەگرتنی ئەم ئاژەڵە دەریاییانە کە لەو قوڵاییە زۆرەدا دەژین ئاسان نییە وەکو هەموو ئاژەڵەکانی دیکە کە لەو ژینگەیەدا دەژین، چونکە لەو قوڵاییەدا پەستانی ئاو زۆرە و تاریکییەکەی بەڕاددەیەکە هیچ شتێك نابیندرێت.