سەردێڕ:

لە دوزخورماتوو دایکێک بە سکێک چوار منداڵی بوو

دوو کوڕ و دوو کچن
تەندروستى هەر چوار منداڵەکە جێگیرە
فۆتۆ: 
2018-10-19

78778 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، دوزخورماتوو، نەبەز مقداد

لە نەخۆشخانەى گشتى دوزخورماتوو دایکێک بەسکێک چوار منداڵى بوو.

ئەحمەد عەلى بەڕێوەبەرى گشتى نەخۆشخانەى دوزخورماتوو بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، شەوى رابردوو (١٨ى تشرینى یەکەمى ٢٠١٨) لە نەخۆشخانەکەیان دایکێک بە سکێک چوار منداڵى بووە.

ئاماژەى بەوەش کرد، منداڵەکان دوو کوڕ و دوو کچن و تەندروستى دایکەکە و منداڵەکانیش باشە.

ئەوەشى خستەڕوو، پرۆسەى لەدایکبوونى ئەو منداڵانە بە شێوەیەکى سروشتى بووە.

س.س