سەردێڕ:

بەڕازیل جامی سوپەر کلاسیکۆى بەدەستهێنا

هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئەرجەنتین لە شارى جددەى سعودیە رووبەڕووى یەکبوونەوە.
فۆتۆ: 
2018-10-17

3776 جار خوێندراوەتەوە

بەڕازیل بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە ئەرجەنتینى بردەوە و نازناوى جامى سوپەر کلاسیکۆى بەدەستهێنا.

لە پاڵەوانێتى دۆستانەى چوارى تیپى نێودەوڵەتیدا، کە بە سوپەر کلاسیکۆ ناسراوە، هەردوو هەڵبژاردەى بەڕازیل و ئەرجەنتین لە شارى جددەى سعودیە رووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە تایمى یەکەمدا، هەردوولا چەندین هێرشیان رووبەڕووى تۆڕى یەکتر کردەوە، بەڵام لە تۆمارکردنى گۆڵدا سەرکەوتوو نەبوون.

لە تایمى دووەمدا، بەڕازیل باشتر بینرا و توانیشى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکە بباتەوە و تاکە گۆڵەکەش جواو میراندا لە خولەکى ٩٠دا تۆماریکرد.

بەمەش بەڕازیل بە بردنەوەى دوو یارى لەسەریەک و بە کۆکردنەوەى شەش خاڵ پلەى یەکەمى گرت و نازناوى پاڵەوانێتییەکەى بەدەستهێنا و ئەرجەنتینیش بە سێ خاڵ لە پلەى دووەمدایە، سعودیە و عێراقیش بە خاڵێکەوە و بە دواییەکدا پلەکانى سێیەم و چوارەمیان گرتووە.