سەردێڕ:

لە ژاپۆن وانەی گریان بە فێرخوازان دەوترێتەوە

فۆتۆ: 
2018-10-16

6275 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی هەواڵێکی ژاپۆن تایمز، لە چەند پەیمانگا و خوێندنگایەک وانەی "گریان" بە فێرخوازان دەوترێتەوە، لە ئێستادا بووەتە وانەیەکی خۆشەویست لای فێرخوازان.

ژاپۆن تایمز لە زاری مامۆستایەکەوە بڵاویکردووەتەوە، وانەکە بە مەبەستی بەتاڵکردنەوە و نەهێشتنی خەمۆکیی ڕۆژانەیە لە دەروونی فێرخوازان، هەتا بتوانن لە قۆناغەکانی ژیانیاندا سەرکەوتووانە مامەڵە بکەن.

باسی لەوەش کردووە، گریان کاریگەرترە لە خەوتن و پێکەنین بۆ ئارامکرنەوەی دەروونی مرۆڤ و زاڵبوونی بەسەر کێشەکاندا.

ئەو مامۆستایە ئاماژەی بەوەش کردووە، خوێندکارەکان فێردەکەن گریان وەکو بەشێک لە پێداویستییەکانی ژیانیان تەماشا بکەن، خۆیان بەدووربگرن لە گۆشەگیرییەکی درێژخایەن.

 باشی لەوەشکردووە، ئەو کەسانەی کە لە کاتی  تەماشکردنی فلم و یان کتێب خوێندنەوە و یان گوێگرتن لە گۆرانی دەگرین، بەڵگەیە لەسەر ئارامی دەروونی و نابێت ڕێگری بکرێت لە گریان مرۆڤەکان چونکە گریان ئارام کەرەوەیە.

هــ.حــ