سەردێڕ:

ڤیدیۆی پیاوێک لەماوەی خولەکێکدا زیاتر لە ٢٠٠ گوێز بەسەر دەشکێنێت

فۆتۆ: 
2018-10-14

22413 جار خوێندراوەتەوە

گەنجێکی پاکستانی توانی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات ئەویش لەماوەی خولەکێکدا ٢٤٧ گوێزی بە سەری شکاندووە.

محەمەد راشید نەسیم فێرخوازی ئامادەیی لە شاری کراچی لە باشوری پاکستان، توانی بەخێرای و لە ماوەی خولەکێکدا بە سەری ٢٤٧ گوێز بشکێنێت، هەروەک لە سکای نیوزدا هاتووە.

ئەگەرچی ناوچەوانی خوێنی لێدەهات بەڵام بەردەوام بوو لەسەر شکاندنی گوێزەکان تا توانی لە کاتێکی کەمدا گوێزەکان بشکێنێت و ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

نەسیم پێشتر چەندین جار ژمارەی پێوانەی بۆ شکاندنی گوێز بە سەر شکاندووە لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی ژمارەی پێوانەی بۆ لێکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە سەری بتڵی شوشە تۆماربکات.

نەسیم دەڵێت هیچ هاوکارییەکی بەرپرسەکانی وڵاتی پێنەگەیشتووە، بەڵام تا ئێستا توانیویەتی زیاتر لە ٥٠ جار ژمارەی پێوانەی لە پێشبڕکێکاندا بشکێنێت، بۆئەوەی ببێتە جێگەی شانازی بۆ گەنجانی وڵاتەکەی.

شارەزایانی بواری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنن ئەمجۆرە کارانە بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەی کە تێیدا هێز و بەرەنگاری زۆری دەوێت، ڕەفتارێکە زیانی تەندروستی دەبێت، هەروەک ئەم گەنجە پاکستانییە ئەگەرچی ناوچەوانی خوێنی لێهاتووە بەڵام بەبێ گوێدانە باری تەندروستی لەسەر شکاندنی گوێزەکان بەردەوام بووە.