سەردێڕ:

یەختێک دروستدەکرێت کە لە ناوەڕاستی دەریادا خۆی وندەکات

شەبەح ناوی ئەو یەختەیە کە لە ناوەڕاستی دەریادا خۆی وندەکات
فۆتۆ: 
2018-10-12

26327 جار خوێندراوەتەوە

دوو کۆمپانیای ئەوروپی سەرقاڵی دیزاینکردنی یەختێکن بەناوی شەبەح، بەشێوەیەک کە ئەو کەسانەی لە دووری ٥٠ مەترەوە دەبن توانای بینینی یەختەکەیان نەبێت.

هەروەک ماڵپەڕی ئێم ئێس ئێن نوسیوویەتی، کۆمپانیاکانی "فان گیست دیزاین"ی هۆڵەندی و "فینکانتیری" جۆرە یەختێک دیزاین دەکەن کە ناویان ناوە "شەبەح"، بەجۆرێک کاتێک کەسێک لە شوێنێکی دوورەوە لێی بڕوانێت نەتوانێت بیبینێت، چونکە ڕەنگەکانی نزیک دەبن لە ڕەنگی دەریاوە.

کۆمپانیا هۆڵەندییەکە گرنگی بە دیزاینکردنی شوشەی یەختەکە دەدات، کە ئەگەری هەیە تێچووەکەی ٢٦٤ ملیۆن دۆلار بێت، بەمەش دەبێتە گرانترین یەخت لە جیهاندا.

کێشی یەختەکە چوار هەزار و ٢٠٠ تۆن دەبێت، کە لە چەندین بەشی وەکو سینەما و هۆڵی شانۆ و شوێنی هەستانی فڕۆکەی تێدابێت.

یەختەکە دەبەسترێت بە ڕادارەوە، ئەوەش دەبێتەهۆی ئەوەی کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی بە شەپۆلەکانی دەریا، ئەو کەسەی یەختەکە لێدەخوڕێت توانای بریاردانی دەبێت کە لە چ مەودایەکەوە کەشتییەکانی بەرامبەر ئاگادار بکاتەوە کاتێک بەلایدا تێپەڕدەبن.

بەپێی دیزاینەرانی هەردوو کۆمپانیاکە بێت یەختەکە توانای ١٤ میوانی دەبێت لەگەڵ ٢٩ کەس لە ئەندامانی گروپی یەختەکە کە کاری تێدا دەکەن، وابڕیارە لە ماوەی سێ ساڵ و نیودا تەواو بێت.

ش.ق