سەردێڕ:

بەم خۆراکانە بەرگری لە هەڵامەت بکە

فۆتۆ: 
2018-10-12

34975 جار خوێندراوەتەوە

لەم وەرزەی پایزەدا کاتێک گۆڕانکاری لە کەشوهەوا دروست دەبێت، زۆرێک لە مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهان ڕووبەڕووی پەتاو هەڵامەت دەبنەوە، کە دەکرێت لەڕێگەی بەرگری لەشەوە مرۆڤ خۆی لێ دوور بخاتەوە.

ماڵپەڕی  (هێڵس- تەندروستی) ئاماژەی بەوەکردووە دەکرێت پەتاو هەڵامە لەخۆت دووربخەیتەوە، ئەویش لە ڕێگەی خواردنی چەند خۆراکێکەوە، لە گرنگترینیان ئەمانەن:

ماسی

ماسی لە جۆرەکان تونە و سەلەمۆن، لەو خۆراکانەن کە دەوڵەمەندن بە مادەی ئۆمیگا، کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ کەمکردنەوەی هەوکردنی لاشە و کاریگەری دەبێت لەسەر سیستمی بەرگری مرۆڤ.

سیر

بە گوێرەی توێژینەوەک کە لە ساڵی ٢٠٠١ ئەنجام دراوە، ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەی ١٢ هەفتە سیریان خواردووە لە سەرەتای وەرزی پایزەوە، کەمتر توشی هەڵامەت بوون و زووتریش چاکبوونەتەوە لەوانەی کە دەرمانی دژە هەڵامەتیان بەکارهێناوە، چونکە سیر جۆرێک لەو مادانەی تێدا کە بەرگری دەکات لە هەوکردن.

مزرەمەنییەکان

توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن خواردنی ڤیتامین سی، کە بەزۆری لە میوەکانی وەک پرتەقاڵ و لیمۆدا هەیە، لە سەرەتای دەرکەوتنی هەڵامەتدا بەزۆری بخورێت، خێراتر مرۆڤی توشبوو چاک دەکاتەوە.

ماست

هەمیشە کە ناوی بەکتریا دێت خەیاڵمان بۆ شتی خراپ دەچێت، بەڵام هەندێ زیندەوەری ورد کە لە هەندێک خۆراکدا هەیە پێویستن بۆ تەندروستی لاشە، خواردنی ماست بە دەستکەوتنی یەکێک لە جۆرەکانی بەکتریای سودبەخش دەدانرێت بۆ لاشەی مرۆڤ و دەبێتە هۆی چالاککردن دەزگای هەرس و یارمەتیدەرێکی باشە بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشییە گوێزراوەکان.

چا

هەموولایەک ئەوە دەزانێت کە خواردنەوەی کوپێک چای گەرم، ڕەنگە هۆکارێک بێت بۆ خاوکردنەوەی هەوکردنی قورگ و تەنگەنەفەسی، بۆیە هەریەکە لە چای رەش و سەوز چەندین مادەی دژە ئۆکسانیان تێدا، کە بە (کاتیکین) ناسراوە و بەرگری لاشە بەهێز دەکات لە دووچار بوون بە هەڵامەت

بیبەری تون

هەروەک  میوە مزرەمەنییەکان، بیبەری تونیش بڕێکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە و هاوکارە بۆ چاکبوونەوە لە هەڵامەت

قارچک

قارچک یەکێکە لەو خۆراکانەی کە سەرجەم مادە دژە ئۆکسانەکانی تێدایە و دەزگای بەرگری لەش مرۆڤ بەهێز دەکات، هەروەها مادەکانی پۆتاسیۆم و ڕیشاڵەکان و ڤیتامین (بی) کە دەبێتە هۆی پاڵپشتی بۆ تەندروستی خانە و شانەکانی لەشی مرۆڤ و چالاکیان بەهێز دەکات.

ع.م