سەردێڕ:

لە ڕۆژی ئاھەنگەکەیدا بوکێک دەچێتە سەر گۆڕی دەستگیرانەکەی

فۆتۆ: 
2018-10-11

89733 جار خوێندراوەتەوە

بوکێك کۆمەڵێك وێنەی ڕۆژی بوکێنییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە بە عەزی سپی بوکێنییەوە لەسەر گۆڕی دەستگیرانەکەی وەستاوە، کە پێش ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی بڵاویکردەوە، جیسیکا بادجێت کە وابڕیاربوو هاوسەرگیریی لەگەڵ جێمس مۆرفی بکات، بەڵام مۆرفی کە ئاگرکوژێنەوە بوو پێش ئاهەنگەکە بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ویلایەتی ئیندیانای ئەمریکا کۆچیدواییکرد.

بە مەبەستی پیرۆزڕاگرتنی هاوسەرگیرییەکەیان لەو ڕۆژەی بڕیاربوو ئاهەنگی هاوسەرگیریی بکەن، بادجێت عەزی سپی بوکێنی لەبەرکرد و سەردانی گۆڕی مۆرفی کرد.

ئەو بووکە کۆمەڵێك وێنەی تەنیایی و لەتەنیشت گۆڕی دەستگیرانەکەی گرتووە و هەموو جل و پێداویستییەکانی ئاگرکوژێنەوەی لە تەنیشتییەوە داناوە.

 

 

PHOTO: Jessica Padgett with her family hugging at Kendall Murphys tombstone Providence Mennonite Church grave site, Sept. 29, 2018.

PHOTO: Jessica Padgett standing by Kendall Murphy’s firefighter gear at Glendale State Park, Sept. 29, 2018.