سەردێڕ:

ئەمشەو ئێن ئاڕ تی چیرۆکی رەگەزگۆڕینی کوردێک بڵاودەکاتەوە

ئەڵقەى یەکەمی بەرنامەى بێسنور تایبەتە بە چیرۆکی ئەلیسا کە بەمدواییانە بانگەشەی گۆڕینی رەگەزی خۆی کرد
فۆتۆ: 
2018-10-10

93808 جار خوێندراوەتەوە

ئەمشەو یەکەم ئەڵقەی بێ سنور لە ئێن ئاڕ تی پەخشدەکرێت کە تایبەتە بە رەگەزگۆڕینی کوردێک.

ئەڵقەى یەکەمی بەرنامەى بێسنور تایبەتە بە چیرۆکی ئەلیسا کە بەمدواییانە بانگەشەی گۆڕینی رەگەزی خۆی کرد. ھەر لەو بەرنامەیەدا، ئەلیسا دووپاتی دەکاتەوە کە ئامادەیە شوو بکات و ژیانی ھاوسەريی پێکبھێنێت.

بێسنور؛ بەرنامەیەکی سەرنجڕاکێشی وەرزی نوێی ئێن ئاڕ تی-ە کە لە لایەن ئامانج بابانی پێشکەشدەکرێت. تیایدا دیاردە و حاڵەتە نادیار و شاراوەکانی نێو کۆمەڵگە دەخاتەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دروستدەکات.

یەکەم ئەلقەی ئەم بەرنامەیە، کاتژمێر ٩:٠٥ خولەکی ئەمشەو (١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨) لەسەر شاشەی ئێن ئاڕ تی پەخش دەکرێت.

کاتژمێر شەشی سەرلەئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستیکرد بە وەرزی نوێی گۆڕانکارییەکانی لەھەریەک لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ، دیجیتاڵ میدیا و سەنتەری راھێناندا.