سەردێڕ:

عێراق و ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتییەکى وەرزشیيدا بەیەکدەگەن

هەڵبژاردەى عێراق
فۆتۆ: 
2018-10-09

13579 جار خوێندراوەتەوە

پاڵەوانێتیی سوپەر کلاسیکۆ رۆژی پێنج شەممە بە یاریی نێوان عێراق و ئەرجەنتین دەست پێدەکات.

وەزارەتی وەرزش و لاوانی سعودیە پاڵەوانێتیەکی بۆ چوار هەڵبژاردە لە خاکی خۆیدا کردووەتەوە و ناوی ناوە سوپەر کلاسیکۆ

لەم پاڵەوانێتییەدا چوار هەڵبژاردە بەشدارن کە ئەوانیش سعودیەى میوانداریکەر و عێراق و ئەرجەنتین و بەرازیلن

بریارە رۆژی پێنج شەممە یانزەى مانگ هەڵبژاردەى عێراق یەکەم یاریی بەرامبەر ئەرجەنتین ئەنجام بدات.

رۆژی هەینیش ١٢ی مانگ سعودیە لە یاریگاى خۆی میوانداری بەرازیل دەکات.

یارییەکانی جەولەى دوەمیش رۆژانی ١٥ و ١٦ی مانگ ئەنجام دەدرێن، سعودیە بەرامبەر عێراق یاریی دەکات و بەرازیل و ئەرجەنتینیش بەیەک دەگەن.

لەئێستادا سەرجەم هەڵبژاردە بەشدار بووەکان گەیشتوونە سعودیە و مەشق و راهێنانەکانیان بۆ ئەو پاڵەوانێتییە دەستپێکردووە.