سەردێڕ:

مەیمونێک شۆفێری پاسێک لە کارەکەی دووردەخاتەوە

مەیمونێک شۆفێری پاسێکی لە کارەکەی دوورخستەوە
فۆتۆ: 
2018-10-07

25937 جار خوێندراوەتەوە

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت مەیمونێک بە خێراییەکی زۆر پاسێک لێدەخوڕێت، ئەو دیمەنەش لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری لێکەتووەتەوە بەجۆرێک شۆفێرەکە لە کارەکەی دورخراوەتەوە.

ڤیدیۆکە لەلایەن ئاژانسی هندی بڵاوکراوەتەوە و"ANI" نوسیویەتی لە ویلایەتی کارناتاکا لە باشوری هندستان مەیمونێک بە خێراییەکی زۆر پاسێک بە سەرنشینەوە لێدەخوڕێت ئەویش بە هاوکاری شۆفێرەکە کە سوکانەکە هاوسەنگ دەکاتەوە و گێڕی پاسەکە دەگۆڕێت، بەهۆی ئەم کارەوە شۆفێرەکە لەلایەن کۆمپانیای شۆفێرانەوە لە کارەکەی دورخراوەتەوە.

کۆمپانیاکە ڕونیکردووەتەوە کە شۆفێرەکە لە کارەکەی راگیراوە چونکە ژیانی سەرنشینەکانی خستووەتە مەترسییەوە جگەلەوەش ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی تەلەفۆنیان بۆ کردوون لەسەر ئەو ڕووداوە.

ئەو ڤیدیۆیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەجۆرێک گرتە ڤیدیۆکە لەژێر هاشتاگی "ڤیدیۆی مەیمونەکە" بڵاوبووەتەوە، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان ڕەفتاری شۆفێرەکە بە کارێکی نەرمونیان وەسف دەکەن و داوا دەکەن شۆفێرەکە بگەڕێنرێتەوە سەر کارەکەی.

ئەو مەیمونەی لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەویت لە جۆری لانگۆری ئاسیاییە، کە کلکێکی درێژی هەیە، بە زیرەکترین جۆری مەیمون دادەنرێت لە جیهاندا.

ش.ق