سەردێڕ:

بەپێی ماڵپەڕی ئەلێکسای ئەمریکی سەردانیکارانی ئێن ئاڕ تی لە هەرێم و عێراق لە ئینستاگرام زیاترە

لە پلەی حەوتەمدایە
ماڵپەڕی ئێن ئاڕ تی
فۆتۆ: 
2018-10-06

13817 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی ماڵپەڕی ئەلێکسای ئەمریکی سەردانیکارانی سایتی ئێن ئاڕ تی لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام زیاترە.

لە نوێترین ڕیزبەندیی ماڵپەڕی ئەلێکسادا، یوتیوب و گوگڵ بە پلەی یەکەم و دووەم هاتوون و سایتی ئێن ئاڕ تیش لە پلەی حەوتەمدایە و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیش بە پلەی هەشتەم هاتووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە کاتژمێر شەشی سەرلە ئێوارەی رۆژی دووشەممە (١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨)، دامەزراوەی میدیایی نالیا دەستیکرد بە وەرزی نوێی گۆڕانکارییەکانی لە ھەریەک لە تەلەڤزیۆن، رادیۆ، دیجیتاڵ میدیا و سەنتەری راھێناندا.

لە وەرزی نوێیدا، دامەزراوەی میدیایی نالیا جەخت لەسەر دروشمەکانی (راستگۆیی و ھاوسەنگیی و بوێری) دەکاتەوە و دروشمی سەرەکی کەناڵەکەشی دەبێتە (ئێن ئاڕ تی ... کەناڵی ھەموو رەنگەکان). سەرجەم رەنگ و دەنگە جیاوازەکان لە شاشەی کەناڵەکانی و بەشە جیاوازەکانییەوە دەردەکەون و دەنگ و رەنگی خۆیان دەگەیەنن.

ش.ق