سەردێڕ:

فلمە ئەنیمەیشنەکانی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی سلێمانی دیاریکران

فلمە ئەنیمەیشنەکانی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی سلێمانی دیاریکران
فۆتۆ: 
2018-10-06

6890 جار خوێندراوەتەوە

لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا ١٣ فلمی ئەنیمەیشن بەشدارن.

لە لێدوانێکیدا بۆ دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، فوئاد جەلال بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئاماژەی بەوەکرد کە ١٩ فلمی ئەنیمەیشن لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن، هاوکات ماڵپەڕی فەرمی فێستیڤاڵەکە ناوی ١٩ فلمی ئەنیمەیشنی لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی سێیەمین خولی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی بڵاوکردەوە.

ناوی فلمە ئەنیمەیشنەکانی بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتی سلێمانی:

-فلمی "سندووقەکە" The Box لە دەرهێنانی "دۆسان کاستلیک" Dusan Kastelic لە وڵاتی ئسلۆڤانیا.

-فلمی "ئەلفووبێ" Alphabet لە دەرهێنانی "کیانووش عابێدی" Kianoush Abedi لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "بۆشایی نگەتیڤ" NegativeSpace لە دەرهێنانی "ماکس پۆرتێر" Max Porter و "رۆ کۆواهاتا" RuKuwahata لە وڵاتی فەڕەنسا.

-فلمی "دواهەمین کەشتی" The Last Cruise لەدەرهێنانی "هریستیانا بێلووسۆڤا" Hristina Belousova لە وڵاتی ئۆزبەکستان.

-فلمی "نە بە جنگ" واتە "نا بە جەنگ" No War لە دەرهێنانی "شەفیقە ئاسانی" Shafigheh Asani لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "تماشاچی" واتە"چاودێر" Bystander لە دەرهێنانی "شەیدا کاشی" Sheyda Kashi لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "نقشە" واتە "شێوەکە" The Pattern لە دەرهێنانی "ئازاد

جەنەتی" Azad Jannati لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "سارا" Sara لە دەرهێنانی "مریەم ئۆبرشلسیکۆڤا" Miriam Obršlíková لە وڵاتی کۆماری چیک.

-فلمی"خەمباری لە خواردنی ماسیدا" The Sadness in Fish Food لە دەرهێنانی "ئانیە لیۆ" Annie Liu لە وڵاتی ئەمەریکا.

-فلمی "هاوسەنگی" Balance لە دەرهێنانی "بارزان رۆستەمی" Barzan Rostami لە وڵاتی ئێران.

-فلمی"ئاریس" Ares لە دەرهێنانی "ئاناس ئەلموساویی" Anas Almwsawee لە وڵاتی عێراق.

-فلمی "دڵۆپەکان" Drops لە دەرهێنانی "سارە جۆی جونگێن" Sarah JoyJUNGEN و "کریستین کجارۆلف هۆڤ" Karsten KJÆRULF-HOOP لە وڵاتی دانیمارک.

-فلمی "شب تولد" واتە "شەوی یادی لە دایکبوون" Her Birthday Night لە دەرهێنانی "فەرشاد موحیتی" Farshad Mohiti لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "ئیکی" واتە "ناشاد" Icky لە دەرهێنانی "پەرەستوو کارگەر" Parastoo Cardgar لە وڵاتی ئێران.

-فلمی "عەزیزەکە" The Dress لە دەرهێنانی "ئاناستاسیا سیسۆڤا" Anastasia Sysoeva لە وڵاتی رووسیا.

-فلمی "نینی" Nini لە دەرهێنانی "ئینگزۆنگ خین" Yingzong Xin لە وڵاتی ئەمەریکا.

-فلمی "با بەدوای ئەژدیها دڕندەکە بکەوین" Let´s Chase The Ferocious Dragons Away! لە دەرهێنانی "هۆکتۆر سۆنال" Hector Suñol لە وڵاتی ئیسپانیا.

-فلمی "ئازادی" Freedom لە دەرهێنانی "میرسیا بۆبینا" Mircea Bobina و "ویدیم تیگاناس" Vadim Tiganas لە وڵاتی موڵداوی.

-فلمی "نتفە" واتە "تۆو" Sperm لە دەرهێنانی "حوسێن فەرید" Hussein Farid لە وڵاتی عێراق.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە خولی سێیەمی فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی، بە بەشداری  (١٢١) فیلم له‌ (٩٦) وڵاتی جیاوازه‌وه‌ دەستپێدەکات و تا ١٦ ی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت.

فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٧ رۆژ بەردەوامبێت و چالاکییەکان لە شاری سلێمانی  لە هۆڵەکانی "سیتی سینەما، سینەما سالم و تەلاری هونەر" نمایشدەکرێن و رۆژانە لە کاتژمێر ١٠ ی بەیانی بۆ ١٢ ی شەو چالاکییەکان و نمایشی فلمەکان بەڕێوەدەچن.

ئەو فلمە بەناوبانگانەی جیهان کە ٢٠١٨ بەرهەمهاتوون و لە فێستیڤاڵە جیهانییەکاندا خەڵاتیان بردووە، بۆیەکەمجار لە عێراق لە سێیەمین فێستیڤاڵی فلمی نێودەوڵەتیی سلێمانی نمایشدەکرێن.

لە فێستیڤاڵەکەدا (١٧) کورتە فلمی کوردی لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی (باشترین فلم، دادوەران)، (٢٠) کورتە فلمی بیانی لەپێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی (باشترین فلم، دادوەران)، (١٦) فلمی درێژی بیانی و کوردی کە دوو فلمیان کوردین لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکانی (باشترین فلم، باشترین سیناریۆ، باشترین دەرهێنان، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین ئەکتەری کوڕ، باشترین ئەکتەری کچ، خەڵاتی دادوەران)، (١٢) فلمی دیکۆمێنتەری کوردی، لەپێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (باشترین فلم)، (١١) فلمی دیکۆمێنتەری بیانی، لەپێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی (باشترین فلم)، (١٣) فلمی ئەنیمەیشن بیانی، لە پێشبڕکێدان بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی(باشترین فلم(.