سەردێڕ:

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکاری کشانەوەی فوئاد حسێنی رەتکردەوە

فۆتۆ: 
2018-10-02

40147 جار خوێندراوەتەوە

محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داواکەی فوئاد حسینی بۆ کشانەوە لە پێشبڕکێی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕەتکردەوە.

دوای ئەوەی فوئاد حسین کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکاتی کۆمار، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان داواکەی رەتکردەوە بەو پێیە یاسا ڕێگە نادات کاندیدێکی تر بچێتە شوێنەکەی تا ئەو کاتەی بە نوسینی خۆی و واژۆکەی داوای کشانەوە پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان دەکات.

فوئاد حسین لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا ٨٩ دەنگی پەرلەمانتارانی بە دەستهێنا.

پێشتیرش فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دانیشتنی پەرلەمان کشانەوە و بەشداری خولی دووەمی دەنگدانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار ناکەن.

ع.م