سەردێڕ:

چۆن دەزانیت هاوسەرەکەت خۆشیدەوێیت؟

پیاوان بەڕاددەیەکی کەمتر لە ژنان هەستەکانیان و خۆشەویستییان دەردەبڕن
فۆتۆ: 
2018-10-01

3892 جار خوێندراوەتەوە

پیاوان بەڕاددەیەکی کەمتر لە ژنان هەستەکانیان و خۆشەویستییان دەردەبڕن و باسی ناکەن، بەڵام دەتوانیت لەڕێگەی چەند کردارێکەوە دڵنیابیت کە هاوسەرەکەت بە تەواوی خۆشیدەوێیت.

ماڵپەڕی بەزکیتۆ ئاماژەی بە دیارترین ئەو نیشانانە کردووە کە خۆشەویستی هاوسەرەکەت دەردەخات، بەم جۆرە:

١. وەکو خۆت قبوڵت دەکات و هەوڵی گۆڕینت نادات.

٢. بەپێی توانا پێداویستییەکانت بۆ دابین دەکات و ئەوەی بتەوێت بۆت دەکات.

٣. هەستەکانی بۆت دەردەبڕێت و متمانەت پێدەکات.

٤. هەموو کات خۆی بە ڕاست نازانێت، ئەگەر هەست بکات هەڵەیە ئەوا داوای لێبوردن دەکات.

٥. لەگەڵتدا پێدەکەنێت و هەست بە دڵخۆشی دەکات، نەك لە پشتەوە بەتۆ پێبکەنێت.

٦. بەردەوام هەواڵت دەپرسێت و بیری لەلای تۆیە.

٧. باسی کێشەکانی دەکات بۆت و ناخۆشی و خۆشییەکانی لەگەڵتدا بەشدەکات.