سەردێڕ:

پەیکەرێک بۆ شەریف باجوەر دروستدەکرێت

دروستکردنی پەیکەری شەریف باجوەر
فۆتۆ: 
2018-09-29

5989 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژهەڵاتی کوردستان پەیکەرێک بۆ چالاکی مەدەنی و شەهیدی ژینگە شەریف باجوەر دروستدەکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، لە ئێستادا هونەرمەندی پەیکەرساز عەدنان قادری لە ئاوایی یەنگیجەی مەریوان سەرقاڵی سازکردنی پەیکەرێکە بۆ شەهیدی ژینگە شەریف باجوەر.

لە ماوەی رابردووشدا ئەنجومەنی هیوای زانستی شاری سەقز بە هاوکاری بنکەیەکی خێرخوازی و خەڵکی ئاوایی باشماخی سەقز، کتێبخانەیەکی گشتی بۆ ئەویندارانی خوێندن و خوێندنەوە کردەوە، بەناوی کتێبخانەی شەهید شەریف باجوەر.

Image may contain: 5 people, people smiling, people standing

 

رۆژی (٢٥ ی ئابی ٢٠١٨) شەریف باجوەر چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزى شاری مەریوان و چەند هاوڕێیەکی دیکەى لەکاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان گیانیان لەدەستدا.

 

شەریف باجوەر لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ و کوڕی بایزید ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی شاری مەریوان و یەکێک لە چالاکانی مەدەنی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو، ساڵی ١٩٩٠ بە دروشمی "نەبوونی توندوتیژی، ڕێگەی پیرۆزی مرۆڤایەتییە" لە کارێكی ناڕەزایەتییدا بە پاسکیل بەرەو تاران بەڕێکەوت. لە ماوەی ڕابردووشدا بەهۆی چالاکییەکانییەوە چەندجارێک لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشتکراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.

ش.ق