سەردێڕ:

​ئەو خۆراکانەی ئەگەر پێکەوە بخورێن زیانی تەندروستییان لێدەکەوێتەوە

فۆتۆ: 
2018-09-29

49289 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کۆمەڵێک خۆراک پێکەوە نەخۆن، چونکە زیان بە بەهای خۆراکی خۆراکەکە و تەندروستیی جەستە دەگەیەنن.

ڕوسیا تودەی نوسیوویەتی، خواردنی پەنیر و گۆشتی سور پێکەوە زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت، گەدە بۆ هەرسکردنی هەریەکەیان ئەنزیمی جیاواز دەردەدات، ئەمەش وادەکات یەکێک لەو خۆراکانە لە گەدەدا بەباشی هەرس نەبێت، هەروەک چۆن نابێت ماسی و هێلکە پێکەوە بخورێت.

تجنب الجمع بين هذه المواد الغذائية عند الأكل!

خواردنەوەی چا و کارە هەویرییە دەستییەکان وەکو کولیچە و کێک ناتەندروستە، چونکە لە پێکهاتەی چادا ماددەیەک هەیە ڕێگری لە هەرسکردنی خواردنە هەویرییەکان دەگرێت، باشترە لەبری چا قاوەی لەگەڵدا بخورێتەوە.

Image result for ‫تناول الشاي والمعجنات معا تصرف خاطئ‬‎

جگەلەوەش زانایان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن خۆیان لە خواردنی میوەی کیوی و ماست بە دوربگرن، ئەگەرچی ئەو دوو خۆراکە بۆ جەستە بەسوودن، بەڵام خواردنیان پێکەوە زیانی دەبێت، لە پێکهاتەی کیویدا ئەنزیمێکی تێدایە ئەو ماددە پڕۆتینەی لە شیردایە شیدەکاتەوە، زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت.

Image result for ‫فاكهة الكيوي مع الزبادي‬‎

ئەو کەسانەی خواردنەوە کهولییەکان لەگەڵ شیرەمەنییەکان دەخۆنەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە لەو خووە دوربکەونەوە، خواردنەوەی کهول لەگەڵ شوکولاتە یان کێک، زیان بە تەندروستی پەنکریاس و کرداری هەرس دەگەیەنێت، چونکە لە هەردووکیاندا ڕێژەی شەکر بەرزە، ئەمەش دەبێتەهۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

هـ،ڕ