سەردێڕ:

بۆچی پیاوان لە تەوالێتدا خۆیان دەشارنەوە؟

مەبەست و ئامانجی مانەوەی کوڕان و پیاوان لەتەوالێتدا بەپێی کولتورەکان دەگۆڕێت
فۆتۆ: 
2018-09-28

3511 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێك هۆکار هەن کە وادەکەن بەدرێژایی ساڵ پیاوان بۆ چەند کاتژمێرێك لە تەوالێتدا خۆیان بشارنەوە، کە دیارترینیان بە مەبەستی حەوانەوە و دوورکەوتنەوەیە لە  دەنگەدەنگ.

توێژینەوەیەك کە ماڵپەڕی "میرەر"ی بەریتانی ئاماژەی پێداوە ئاشکرایکردووە، سێیەکی پیاوان لە بەریتانیا دانیان بەوەدا ناوە کە ماوەیەکی زۆر لە تەوالێتدا دەمێننەوە بۆ ئەوەی کەمێك بێدەنگی و ئارامییان دەست بکەوێت و لە دەنگەدەنگ و قەرەباڵخی ناوماڵ ڕابکەن.

توێژەران ئاشکرایانکردووە، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا هەموو پیاوێك ساڵانە بە تێکڕای حەوت کاتژمێر لە ناو تەوالێتدا دەمێنێتەوە بەمەبەستی دەستکەوتنی ئەو ئارامی و حەوانەوەیەی لەناو ماڵدا دەست ناکەوێت، بەتایبەت لەو کاتانانەی کە لەسەر کار دێنەوە.

هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕێندراوەتەوە کە زۆرکات بۆ دوورکەوتنەوە لەبێزارکەری کەشی ماڵەوە و داواکاری منداڵ و هاوسەرەکانیان دەبێت.

ئەو پیاوانەی بەشداربوون لە توێژینەوەکەدا ئاشکرایانکردووە، لەو ماوەیەدا کە لە تەوالێت دەمێننەوە هەلی ئەوەشیان بۆ دەڕخسێت کە سەیری مۆبایلەکانیان بکەن و بەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بچنەوە بەبێ ئەوەی هیچ کەسێك بێزاریان بکات.

 

 

‌بەپەلە