سەردێڕ:

کۆمپانیایەکی سویسری فلمێک لەسەر رۆڵی ژنان لە شۆڕشی رۆژئاوادا بەرهەمدەهێنێت

ستافی فلمەکە لە کاتى وێنەگرتنی یەکێک لە دیمەنەکاندا
فۆتۆ: 
2018-09-25

4950 جار خوێندراوەتەوە

لە ئێستادا کۆمپانیای " ئارتا فلم" ی سویسری لە رۆژئاوای کوردستانە، بۆ ئامادەکردنی فلمێک لەسەر رۆڵی ژنان لە شۆڕشی رۆژئاوای کوردستاندا.

 

فلمەکە ناوی "لە دوای تەیارۆ"،  تەیارۆ هونەرمەندێکی بەناوبانگی شاری قامیشلۆیە لە رۆژئاوای کوردستان، بە "باوکی تەیار" ناسراوە، رۆڵی سەرەکی لە فلمەکەدا دەبینێت.

دیمەنەکانی فلمەکە لەرۆژئاوای کوردستان و چەند شوێنێکی هەرێمی کوردستان و تورکیا و چەند وڵاتێکی ئەورووپی تۆماردەکرێن، فلمەکە لە نوسین و دەرهێنانی "غەمین ساڵح"ە.

ئاژانسی هاوار نیوزی رۆژئاوای کوردستان، لەهەواڵێکدا ئاماژەی بەناوەرۆکی فلمەکە کردووە، فلمەکە تیشک دەخاتە سەر خێزانێکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان، کە لە باوک و دایک و کوڕێک و ١٥ کچ پێکدێن، کوڕی ئەو خێزانە بەبێ ئاگاداری باوکی و خێزانەکەیان کۆچ دەکات بۆ ئەوروپا، "باوکی تەیار" رۆڵی باوکی ئەو خێزانە دەبینێت و بۆ بینینی کوڕەکەی بەرەو ئەوروپا بەڕێدەکەوێت بۆ ئەوەی کوڕەکەی  بگەڕێنێتەوە، لەهەمانکاتدا کچێکیان لەناو یەکینەکانی پاراستنی ژناندا"یەپەژە" شەهید دەبێت.