سەردێڕ:

ناسا وێنەی "هەورە شینەکان"ی جەمسەری باکوور بڵاودەکاتەوە

فۆتۆ: 
2018-09-25

13094 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسا وێنەیەکی دەگمەنی هەورە شینەکانی گرتووە کە لە بەرگەهەوای زەویدا و لە ناوچەی جەمسەری باکووردا کۆبوونەتەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەم هەورانە بە هەورە بریقەدارەکان یان "هەوری نیوە موگناتیسی جەمسەری" ناودەبرێت، لە بلوری سەهۆڵی و پارچەی بچوكی پاشماوەی نەیزەکەکان پێكدێت، ڕەنگەکانیان زیاتر زیوی یان پەمەیی دەبن و لە هەندێك کاتدا پرتەقاڵی و سوورباو دەبن.

زانایان لەو بڕوایەدان، تێگەیشتنیان لەم دیاردەیە یارمەتییان دەدات لە تێکچوونی بەرگەهەوا تێبگەن و چارەسەری گۆڕانەکانی کەشوهەوا بکەن.

ئەم هەورانە بە دەگمەن دەردەکەون و بۆماوەیەکی کورت لە ناوچە جەمسەرییەکاندا لەپاش خۆرئاوابووندا لە وەرزی هاوین دەردەکەون.

لەو بارەیەوە بەڕێوەبەری گروپێك لە ناسا دایف فریتس وتی "کامێراکانمان توانییان وێنەی کۆمەڵێك ڕووداوی گرنگ و سەرنجڕاکێش بگرن، بەهیوای لەڕێگەیانەوە بیرۆکەمان بۆ بێت سەبارەت بەم داینامیکانە".