سەردێڕ:

میسی و رۆناڵدۆ بۆ دیاریکردنی باشترین یاریزانی جیهان دەنگیان بە کێ داوە؟

فۆتۆ: 
2018-09-25

15939 جار خوێندراوەتەوە

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دەنگی سێیەمی بۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بووە لەبەرامبەردا رۆناڵدۆ دەنگی بە میسی نەداوە.

لیۆنێل میسی یاریزانی بەرشەلۆنە وەک کاپتنی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دەنگی داوە بۆ ئەوەى باشترین یاریزانی جیهان دیاریبکات.

دەنگی یەکەمی میسی بۆ مۆدریچ و دووەمی بۆ مباپی و سێیەمی بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە.

لەبەرامبەردا رۆناڵدۆش وەک کاپتنی پورتوگال توانیویەتی دەنگ بدات و ئەویش سێ یاریزانی دیاریکردوە.

دەنگی یەکەمی بۆ رافایل ڤارانی بەرگریکار و دووەمی بۆ مۆدریچ و سێیەمی بۆ گریزمان بووە.

هـ،ڕ